Biblia Todo Logo
Online Bible

- Advertisements -




پیلیۆس 3:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به‌ زیان ده‌زانم، كه‌ له‌ پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به‌ خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه‌ و

See the chapter Copy

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و

See the chapter Copy




پیلیۆس 3:8
53 Cross References  

ئه‌وه‌ی به‌ گریانه‌وه‌ ده‌ڕوات و تۆوی بۆ چاندن باركردووه‌. به‌ په‌سنیه‌وه‌ دێته‌وه‌ و چه‌پكی به‌رهه‌مه‌كه‌ی باركردووه‌.


كێم هه‌یه‌ له‌ ئاسمان؟ كه‌ له‌گه‌ڵ تۆم، له‌سه‌ر زه‌ویش هیچم ناوێ.


ئه‌مه‌م له‌كوێ بوو، دایكی په‌روه‌ردگارم بێته‌ لام؟


به‌ڵام ئه‌گه‌ر من به‌ په‌نجه‌ی خودا شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌م، ئه‌وا پاشایه‌تی خودا هاتۆته‌ سه‌رتان.


له‌و ڕۆژه‌دا ده‌زانن من له‌ باوكمدام، ئێوه‌ش له‌ مندان، منیش له‌ ئێوه‌دام.


ئه‌گه‌ر منتان بناسیایه‌، باوكیشمتان ده‌ناسی. له‌ ئێستاوه‌ ده‌یناسن و بینیووتانه‌”.


ئه‌مانه‌ش ده‌كه‌ن چونكه‌ نه‌ باوكیان ناسیوه‌ و نه‌ من.


ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه‌: كه‌ تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه‌ و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته‌.


چونكه‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌م پێدان كه‌ تۆ پێت دابووم، ئه‌وانیش په‌سه‌ندیان كرد و به‌ ڕه‌وا زانییان له‌ تۆوه‌ ده‌رچووم، باوه‌ڕیان هێنا كه‌ تۆ منت ناردووه‌.


پێیان فه‌رموو: “خانم، بۆ ده‌گریت؟” پێی وتن: “گه‌وره‌میان بردووه‌، نازانم له‌كوێ دایانناوه‌!”.


تۆما وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندم!”


به‌ڵام باكم به‌ هیچ شتێک نیه‌ و گیانم به‌ گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه‌ به‌ دڵشادیه‌وه‌ ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا.


پێم وایه‌ ئازاره‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ شكۆی داهاتوو كه‌ تیاماندا ئاشكرا ده‌كرێت به‌راورد ناكرێت.


نه‌ به‌رزی و نه‌ قووڵی، نه‌ ئافریده‌ی دیكه‌، ناتوانێت له‌ خۆشویستنی خودا جیامان بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمانه‌.


چونكه‌ بڕیارم دا له‌نێوتاندا هیچ نه‌زانم، بێجگه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیح، به‌ له‌خاچدراوی.


ئایا به‌ ته‌واوی له‌ پێناوماندا نه‌یووتووه‌؟ به‌ڵێ، له‌ پێناوی ئێمه‌دا نووسراوه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌كێڵێت پێویسته‌ به‌ هیواوه‌ بكێڵێت، ئه‌وه‌ی گێره‌ ده‌كات به‌ هیوای به‌شداربوونه‌.


كه‌ خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره‌ هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه‌، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه‌، كه‌ وێنه‌ی خودایه‌.


چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا.


ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ مندا ده‌ربكه‌وێت، تاكو له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا موژده‌ بده‌م، یه‌كسه‌ر ڕاوێژم به‌ گۆشت و خوێن نه‌كرد،


تاكو هه‌موومان بگه‌ینه‌ یه‌كێتیی باوه‌ڕ و ناسینی ڕۆڵه‌ی خودا، ببینه‌ مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو، بگه‌ینه‌ ئاستی ته‌واوی باڵای مه‌سیح.


پۆڵۆس و تیماتیئوسی به‌نده‌كانی ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ هه‌موو پارساكان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا له‌ پیلیۆس، له‌گه‌ڵ چاودێران و ڕاژه‌وانان:


تاكو بیناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاره‌كانی بم، وه‌ک ئه‌و بم له‌ مردنی،


من ناڵێم ئێستا هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌ده‌ست هێناوه‌ یان گه‌یشتوومه‌ته‌ ته‌واوی، به‌ڵام تێده‌كۆشم ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنم كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ پێناویدا منی به‌ده‌ستهێنا.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من قازانج بوو، له‌ پێناوی مه‌سیح ئه‌مانه‌ به‌ زیان ده‌زانم.


چونكه‌ من وا وه‌ک مه‌یی پێشكه‌شكراو ده‌ڕژێم و كاتی كۆچكردنم هاتووه‌.


چونكه‌ بووینه‌ هاوبه‌شی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر تا پایان ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌یه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانه‌.


بۆیه‌ بۆ ئێوه‌ كه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئه‌م به‌رده‌ گرانبه‌هایه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵ نین، “ئه‌و به‌رده‌ی بنیادنه‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه‌، بووه‌ به‌ردی قولینچک”


به‌خشش و ئاشتی بۆتان زیاد بێت، به‌ ناسینی خودا و ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.


هێزه‌ خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی بۆ ژیان و خواترسی به‌ ئێمه‌ی به‌خشیوه‌، به‌ ناسینی ئه‌وه‌ی بانگی كردین بۆ شكۆ و چاكییه‌كه‌ی،


چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان تێدابێت و زیاد بكات، واتان لێده‌كات بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ته‌مبه‌ڵ و بێبه‌رهه‌م نه‌بن.


به‌ڵكو له‌ به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه‌ بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه‌ بـــۆ ئــــه‌وه‌. ئامین.


ئه‌وه‌ی بینیمان و بیستمان پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین، تاكو ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمان هاوبه‌شیتان هه‌بێت. هاوبه‌شی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ باوک و ڕۆڵه‌كه‌یه‌تی، ئیشۆعی مه‌سیح.


ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێمه‌ نه‌بوون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێمه‌ بوونایه‌، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه‌، به‌ڵام تاكو ده‌ربخه‌ن كه‌ كه‌سیان له‌ ئێمه‌ نین.


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


Follow us:

Advertisements


Advertisements