Biblia Todo Logo
Online Bible

- Advertisements -




پیلیۆس 2:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 هیچ شتێک به‌ خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌ خاكسارییه‌وه‌ یه‌كتری له‌ خۆتان به‌ باشتر بزانن.

See the chapter Copy

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 هیچ شتێک بە خۆپەرستی و لووتبەرزییەوە مەکەن، بەڵکو بە شێوەیەک بێفیز بن کە بەرامبەرەکەتان لە خۆتان بە باشتر بزانن.

See the chapter Copy




پیلیۆس 2:3
24 Cross References  

پێتان ده‌ڵێم، ئه‌مه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵی خۆی بێتاوان كرابوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی دیكه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه‌ نزم ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه‌ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌”.


به‌ خۆشویستنی برایانه‌ به‌ دڵ یه‌كتریتان خۆشبووێ، له‌ خۆتان زیاتر ڕێز له‌ یه‌كتری بگرن.


با وه‌ک له‌ ڕۆژدا به‌ڕێزه‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ین، نه‌ک له‌ گه‌له‌گان و سه‌رخۆشی، ڕابواردن و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی.


به‌ڵام ڕق و تووڕه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ داوای خۆپه‌رستی ده‌كه‌ن و ملكه‌چی ڕه‌وا نابن، به‌ڵكو بۆ ناڕه‌وایی ملكه‌چ ده‌بن.


چونكه‌ من بچووكترینی په‌یامبه‌رانم، كه‌وا شایانی ئه‌وه‌ نیم به‌ په‌یامبه‌ر ناوببردرێم، چونكه‌ من وارگه‌ی خودام چه‌وسانده‌وه‌.


چونكه‌ هێشتا جه‌سته‌یین. چونكه‌ كه‌ ئیره‌یی و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌بێت، ئایا جه‌سته‌یی نین و ته‌نها وه‌ك ئاده‌میزاد ناژین؟


چونكه‌ ده‌ترسم كاتێ بێم و وه‌ک ده‌مه‌وێت نه‌تانبینم، ئێوه‌ش وا بمبینن كه‌ نه‌تانه‌وێت. نه‌وه‌ک ناكۆكی، ئیره‌یی، تووڕه‌یی، تاقمكاری، بوختان، غه‌یبه‌ت، له‌خۆباییبوون، شێوان هه‌بێت.


ئه‌گه‌ر په‌لاماری یه‌كتری بده‌ن و یه‌كتری بخۆن، ئاگاداربن یه‌كتری له‌ناونه‌به‌ن.


با له‌خۆبایی نه‌بین، یه‌كتری تووڕه‌ نه‌كه‌ین، ئیره‌یی به‌یه‌كتر نه‌به‌ین.


به‌وپه‌ڕی خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی، به‌ خۆشویستن به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن.


به‌ ترسی مه‌سیح ملكه‌چی یه‌كتری بن.


هه‌موو شتێک بێ بۆڵه‌بۆڵ و ده‌مه‌قاڵێ بكه‌ن،


بۆیه‌ وه‌كو بژارده‌ی خودا، پارسا و خۆشه‌ویست، میهره‌بانی و نیانی و خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی بپۆشن.


به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ فڕێبده‌ن: تووڕه‌یی، هه‌ڵچوون، كینه‌، كفركردن، قسه‌ی ناشیرین له‌ زارتان.


ئه‌وا لووتبه‌رزه‌ و هیچ تێناگات، به‌ڵكو حه‌ز له‌ شه‌ڕه‌قسه‌ و ده‌م ده‌مانێ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئیره‌یی و ناكۆكی و بوختان و گومانی خراپ و


له‌ كۆتاییدا، هه‌مووتان به‌ یه‌ک هه‌سته‌وه‌ یه‌ک ڕا بن، خۆشویستنی برایانه‌تان هه‌بێ، میهره‌بان و نیان بن.


ئه‌ی لاوه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی پیران بن، هه‌مووتان بۆ یه‌كتری خاكساری بپۆشن، چونكه‌: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته‌ خاكساره‌كان”.


Follow us:

Advertisements


Advertisements