Biblia Todo Logo
Online Bible

- Advertisements -




پیلیۆس 1:25 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

25 له‌مه‌ دڵنیام، ده‌زانم له‌ نێوتاندا ده‌مێنمه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌مووتان به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ پێشكه‌وتن و خۆشیتان له‌ باوه‌ڕ،

See the chapter Copy

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

25 دڵنیام و دەزانم کە لە ژیاندا دەمێنم و لەگەڵ هەمووتان بەردەوام دەبم، بۆ بەرەوپێشچوون و خۆشیتان لە باوەڕ،

See the chapter Copy




پیلیۆس 1:25
17 Cross References  

خودا له‌ پارساگاكه‌ی خۆیه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی: “به‌ هاواری خۆشییه‌وه‌ شه‌خه‌م دابه‌ش ده‌كه‌م و دۆڵی سوكۆت ده‌پێوم.


به‌ڵام له‌پێناوی تۆ نوێژم كرد تاكو باوه‌ڕت له‌ناونه‌چێت. تۆش كه‌ ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ برایانت جێگیر بكه‌”.


كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه‌ به‌ دڵ له‌ په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن،


وره‌ی قوتابییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌ هانیان ده‌دان له‌ باوه‌ڕ جیگیر بن: پێویسته‌ به‌ ته‌نگانه‌ی زۆردا بچینه‌ نێو پاشایه‌تیی خودا.


ئه‌وه‌تا من ده‌زانم ئیتر ڕووم نابیننه‌وه‌، هه‌مووتان كه‌ به‌ نێوتاندا ده‌گه‌ڕام بانگه‌وازی پاشایه‌تی خودام ده‌دا.


با خوداوه‌ندی هیوا به‌ هه‌موو شادی و ئاشتییه‌ک له‌ باوه‌ڕدا پڕتان بكات، تاكو به‌ هێزی ڕووحی پارسا هیواتان زیاد بێته‌وه‌.


چونكه‌ ناوێرم باسی شتێک بكه‌م جگه‌ له‌وه‌ی مه‌سیح بۆ گوێڕایه‌ڵبوونی نه‌ته‌وه‌كان بۆ خودا به‌هۆی منه‌وه‌ ئه‌نجامی داوه‌، به‌ وته‌ و كردار،


ده‌زانم كه‌ بێمه‌ لاتان، به‌ پڕی داڕشتی ئینجیلی مه‌سیحه‌وه‌ دێم.


به‌هۆی ئه‌ویش ڕێپێدراویێتیمان وه‌رگرت به‌هۆی باوه‌ڕ بێینه‌ نێو ئه‌م به‌خششه‌ی كه‌ ئێستا تیایدا نیشته‌جێین. شانازیش به‌ هیوای شكۆی خودا ده‌كه‌ین.


نه‌ک به‌سه‌ر باوه‌ڕتان سالار بین، به‌ڵكو هاوكارین بۆ خۆشیتان، چونكه‌ به‌ باوه‌ڕ جێگیرن.


به‌ڵام مانه‌وه‌م له‌ جه‌سته‌ له‌پێناوی ئێوه‌ پێویستتره‌.


متمانه‌م به‌ په‌روه‌ردگار هه‌یه‌ كه‌ خۆشم به‌مزووانه‌ دێمه‌ لاتان.


له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ژووری میوانداریم بۆ ئاماده‌ بكه‌، چــــونــــكـــه‌ هــــیــــوادارم بــــه‌هــــۆی نــــوێــــژه‌كــــانــــتــــان ده‌درێــــمــــه‌وه‌ ئـــــێــــوه‌.


هه‌رچه‌نده‌ نه‌تانبینیوه‌ خۆشتانده‌وێ. ئێستاش نایبینن باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن و دڵخۆش ده‌بن به‌ شێوه‌یه‌ک هه‌ر باسی ناكرێت و شكۆداره‌،


Follow us:

Advertisements


Advertisements