Biblia Todo Logo
Online Bible

- Advertisements -




پیلیۆس 1:22 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

22 به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیان له‌ جه‌سته‌دا بۆ من به‌روبوومی كردارمه‌، چی هه‌ڵبژێرم؟ نازانم!

See the chapter Copy

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

22 بەڵام ئەگەر ژیانم لە جەستە بەردەوام بێت، خەریکی خزمەتێک دەبم کە بەرهەمی هەبێت. چی هەڵبژێرم؟ نازانم!

See the chapter Copy




پیلیۆس 1:22
14 Cross References  

خودایه‌ له‌ پیری و ڕیش سپێتیم، وازم لێ‌ مه‌هێنه‌، تا توانات ڕابگه‌ێنم بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو، هێزت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دێن.


ئێستاش برایان، من ده‌زانم به‌ نه‌زانی ئه‌وه‌تان كرد، هه‌روه‌ک سه‌رۆكه‌كانیشتان.


برایان، نامه‌وێ له‌لاتان شاراوه‌ بێت كه‌ زۆر جار به‌ته‌مابووم بێمه‌ لاتان، تاكو له‌نێو ئێوه‌شدا به‌رهه‌مم هه‌بێت، وه‌ک له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌، به‌ڵام تا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو.


خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی كه‌ پێشتر ناسیویه‌تی ڕه‌تی نه‌كرده‌وه‌. ئایا نازانن نووسراوه‌كه‌ ده‌رباره‌ی ئیلییا چی ده‌فه‌رمووێ؟ چۆن له‌لای خودا دژی ئیسڕائیل ده‌پاڕێته‌وه‌:


هه‌رچه‌نده‌ له‌ جه‌سته‌دا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ناجه‌نگین.


من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه‌ له‌ مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به‌ جه‌سته‌ ده‌ژیم، ئه‌وا به‌ باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆشویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا.


له‌ دوو لاوه‌ فشارم له‌سه‌ره‌: ئاره‌زوو ده‌كه‌م كۆچ بكه‌م و له‌گه‌ڵ مه‌سیح بم، ئه‌مه‌ش زۆر باشتره‌،


به‌ڵام مانه‌وه‌م له‌ جه‌سته‌ له‌پێناوی ئێوه‌ پێویستتره‌.


ده‌مه‌وێ بزانن چ خه‌باتێک ده‌كه‌م له‌پێناوی ئێوه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌ لاودیكییان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕوو منیان نه‌بینیوه‌،


تاكو ئه‌و كاته‌ی به‌ جه‌سته‌ له‌ ژیان ماوه‌ بۆ هه‌وه‌سه‌ ئاده‌میزادییه‌كان نه‌ژی، به‌ڵكو بۆ خواستی خودا.


Follow us:

Advertisements


Advertisements