Online Bible

- Reklamy -

زەبوورەکان 20 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. په‌سنیه‌كی داویده‌.

1 با په‌روه‌ردگار له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا به‌ ده‌نگته‌وه‌ بێت. با ناوی خودای یاقوو به‌رزت بكاته‌وه‌.

2 با له‌ پارساگاكه‌یه‌وه‌ یارمه‌تیت بۆ بنێرێت، له‌ سیهیۆنه‌وه‌ پشتگیریت بكات.

3 با هه‌موو قوربانییه‌كانی تۆی له‌بیربێت و هه‌موو قوربانیی سووتاندنه‌كانی تۆ په‌سه‌ند بكات. سیلاه‌.

4 با به‌گوێره‌ی دڵت پێت ببه‌خشێت و هه‌موو مه‌به‌سته‌كانت به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.

5 په‌سنی ده‌ڵێین بۆ ڕزگاربوونت و به‌ ناوی خوداوه‌ندمانه‌وه‌ ئاڵامان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌. با په‌روه‌ردگار هه‌موو داواكارییه‌كانت به‌جێ‌ بهێنێت.

6 ئێستا زانیم كه‌ په‌روه‌ردگار مه‌سیحه‌كه‌ی ڕزگار ده‌كات، له‌ ئاسمانی پارسای خۆیه‌وه‌ به‌ ده‌نگییه‌وه‌ دێت، به‌ توانای ڕزگاریی ده‌سته‌ ڕاستی.

7 ئه‌مانه‌ به‌ گالیسكه‌ و ئه‌وانه‌ به‌ ئه‌سپ، به‌ڵام ئێمه‌ شانازی به‌ ناوی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه‌وه‌ ده‌كه‌ین.

8 ئه‌وان چه‌مانه‌وه‌ و كه‌وتن، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ستاین و ڕاست بووینه‌وه‌.

9 ئه‌ی په‌روه‌ردگار پاشا ڕزگار بكه‌! له‌ ڕۆژی نزامان به‌ده‌نگمانه‌وه‌ وه‌ره‌!

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Následuj nás:



Reklamy